بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لەم پەیامەدا، وێڕای پیرۆز کردنی جێژنی ڕەمەزان، جێژنی ڕەنگدانەوەی باوەڕو ئیمان، مەعریفەت و گەشانەوەی ھەوێنی ئیلاھی و ئەفراژبوونی مرۆڤ، ھیوداریی دەربڕی، بە کۆتایی ھاتنی میوانیی ئیلاھی، موسڵمانان بە ھۆی عیبادەت و خاوێن کردنەوەی نەوسەوە لەم مانگە پیرۆزەدا، بچنە ڕیزی بەختیاران و بەھرەبردووانی ئەم مانگە پڕلە فەیزەو پاداشتی ئیلاھییان بەرکەوێت.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا ھیوای ئەوەشی خواست کە لە سای ئەم جێژنە متفەڕکە، پەیوەندییەکانی یکگرتن و برایەتی لە نێو کۆمەڵگای ئیسلامی لە ئاراستەی وەدی ھاتنی ئارمانجە بەرزەکانی ئایینی ڕوناکایی بەخشی ئیسلام پتەوتر ببنەوەو شایەتی کۆتایی ھاتنی مشت و مڕو پێکدادان و چەسپێندرانی ئاشتی و ئاسایشت و بڕانی دەستی چەوسێنەران لە پانتایی گۆی زەوی بین.
لەھێندێک لە وڵاتانی ئیسلامی لەوانە عەرەبستان، تورکیا، میسر، قەتەر، کوێت و فەلەستین ڕۆژی دووشەممهو لە ھێندێک لە وڵاتانی دیکەی ئیسلامی لەوانە کۆماری ئیسلامیی ئێران و پاکستان و عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە کراوە بە جێژن.
342/